یاریگا
کلیان ئێمباپێ، دوای بردنەوەی ئەمڕۆی یانەکەی بەرامبەر لیل لە خولی فەرەنسا، رەتیکردەوە ئەو قسانەی دوای یارییەکەی بەرامبەر بایرن میونشن مەبەستی نێیمار داسیلڤای هاوڕێکەی بێت.
گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر لیل لە خولی فەرەنسا گووتی ” دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر بایرن میونشن لە یاریی چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ گووتم، بۆ ئەوەی یاریزان بتوانێت ئاستێکی باش پێشکەش بکات، دەبێت بە باشی خواردن بخوات و هەروەها بە باشی بخەوێت، من مەبەستم لەو قسانە نە نێیمار و نە هیچ یاریزانێکی دیکە نەبوو ”.
ئێمباپێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هیوای خواست پێکانەکەی ئەمڕۆی هاوڕێ بەڕازیلیەکەی قورس نەبێت، بۆ ئەوەی بتوانێت لە یارییەکانی داهاتوو لەگەڵیان بێت.