ئینگلتەرا
کلۆپ: پێویستمان بەم سەرکەوتنە بوو

یاریگا-یۆرگن کلۆپ خۆشحاڵە بە گەڕانەوە بۆ سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان.
لیڤەرپوول شەوی رابردوو لە دێربی گەورەی شارەکەدا ٢-٠ شکستی بە ئێڤەرتۆن هێنا، ئەمەش یەکەم بردنەوەی لیڤەرپوول بوو لە ساڵی ٢٠٢٣دا.
کلۆپ دوای یارییەکە وتی “هەست بە ئاسوودەیی دەکەم لەو کاتەوەی فیکەی کۆتایی ایرییەکە لێدراوە، دڵخۆشم بە ئاستی تیمەکە، گرنگ بوو ئەو یارییە بکەین کە خۆمان دەمانویست نەک ئەوەی ئێڤەرتۆن دەیویست، پێم وایە باش یاریمان کرد و پێویستمان بەم ئاست و ئەنجامە بوو، گۆڕانکاری گەورەی تێدابوو بەرامبەر بە یارییەکانی پێشوومان”.
ریدز بەو بردنەوەیە لە پلەی نۆیەمی پریمەرلیگ دێت و یارییەک کەمتری لە رکابەرەکانی ئەنجامداوە.