ئهمریکا
گروپەکەی مان سیتی یانەیەکی بەڕازیلی کڕیووە

یاریگا-گروپی تۆپی پێی سیتی کە خاوەنی ١٢ یانەی تۆپی پێن، یانەی باهیای بەڕازیلییان کڕیووە.
بەگوێرەی میرۆر، گروپەکە ناهێڵێت کێشە یاساییەکانی نێوان پریمەرلیگ و مانچێستەر سیتی، ببێتە بەربەست لەبەردەم کارە بازرگانییەکانی دیکەیان و ٩٠٪ پشکەکانی باهیا یان کڕیووەتەوە بەرامبەر بە ١٧٥ ملیۆن پاوەند.
بەگوێرەی راپرسییەکیش لەنێو هاندەرانی ئەو یانەیەدا، زۆرینەیان لەگەڵ ئەوەدابوون یانەکە بفرۆشرێت بە گروپی سیتی ، بەو هیوای دۆخی دارایی باهیا باشتر بێت.
باهیا یەکێکە لە یانە مێژووییەکانی بەڕازیل و ئەم وەرزە دووبارە گەڕانەوەی خولی پلە یەکی بەڕازیل.