ئینگلتەرا
راهێنەرێکی دیکەی پریمەرلیگ دوورخرایەوە

ئەمڕۆ نەیسن جۆنس راهێنەری ساوزهامپتن بووە هەشتەم راهێنەری ئەم وەرزەی پریمەرلیگ لە کارەکەی دووربخرێتەوە.
راهێنەرە وێڵزییەکە تەنها سێ مانگە ئەو ئەرکەی وەرگرتووە، بەڵام لە ١٤ یاریدا کە ئەو راهێنەرایەتی یانەکەی دەکرد، تووشی نۆ شکست هاتن. لەو ژمارەیەدا نۆ یاری پریمەرلیگ بووە و هەشت یارییان دۆڕاندووە.
بەگوێرەی بی بی سی، روبێن سێلێس بەشێوەیەکی کاتی راهێنەری ئەو یانەیە دەبێت بۆ یارییەکەی هەفتەی داهاتوویان بەرامبەر چێڵسی.
جۆنس، هەشتەم راهێنەری ئەم وەرزەی پریمەرلیگە دووردەخرێتەوە پاش: سکۆت پارکەر(بۆرنماوس)، تۆماس توخێل(چێڵسی)، برونو لاگ (وۆڵڤز)، ستیڤن جیرارد(ئەستۆن ڤیلا)، رالف هەسینهوتڵ(ساوزهامپتن)، فرانک لامپارد (ئێڤەرتۆن) ، جێسی مارش(لیدز یونایتد).