ئینگلتەرا
میلان چاوی لە ناوەڕاستکارێکی لیڤەرپوولە

یانەی ئەیسی میلان چاودێری نەبی کیتای ناوەڕاستکاری یانەی لیڤەرپوول دەکات.
یاریزانە گینییەکە ماوەی پێنج ساڵە لە لیڤەرپوولە و تا ئێستا نەیتوانیوە ئەو ئاستە نیشان بدات کە پێشتر لەگەڵ لایپزیگی ئەڵمانی نیشانی دەدا، ئەمەش وایکردووە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەر بچێت و یانەکەش نەیەوێت تازەی بکاتەوە.
بەگوێرەی میرۆر، میلان دەیەوێت ئەو یاریزانە لە ئێستاوە رازی بکات بەڵێن بە هیچ یانەیەکی دیکە نەدات و لە مانگی حەوت دا پەیوەندی بەوانەوە بکات.
ئەگەری رۆیشتنی کیتا لە ریدز بەهێزتر دەبێت ئەگەر دەنگۆکانی هاتنی جود بێڵینگهام ببنە راستیی.