Loading...
ئیتاڵیا

راهێنەرێکی گەورەی ئیتاڵی لە ژێرچاودێری چڕی پزیشکی دایە

Yariga App

یاریگا-ئەلبێرتۆ زاکێرۆنی راهێنەری پێشووی یانەکانی میلان، ئینتەر، یۆڤی و لازیۆ و هەروەها هەڵبژاردەی ژاپۆن، لە ژێر چاودێری ووردی پزیشکی دایە پاش ئەوەی زەبرێک بەر سەری کەوت.

زاکێرۆنی لە ٢٠١٩ و لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا وازی لە کارکردن هێنا، بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت ناوبراو لە ماڵەکەی لە سێسیناتیکۆ کەوتووە بە زەویدا و زەبر بەر سەری کەوتووە و لە هۆش خۆی چووە، دواتر بە ئەمبوڵانس گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و ئێستا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکی دایە.

بەگووتەی سەرچاوەکە تا ئێستا ناوبراو هۆشی بۆ نەگەڕاوەتەوە و لە کۆما دایە.

گەورەترین دەستکەوتی زاکێرۆنی، بردنەوەی خولی ئیتاڵی بوو بۆ میلان لە ساڵی ١٩٩٩، هەروەها بەدەستهێنانی جامی ئاسیا بوو بۆ ژاپۆن لە ٢٠١١دا.

Back to top button