ئینگلتەراگرنگترین

قەیرانی پێکانەکانی لیڤەرپوول نابڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوول بە قەیرانێکی قووڵی پێکان تێدەپەڕێت و هێشتا چەند یاریزانێکی چاکنەبوونەتەوە، کەچی ئەستێرەیەکی دیکەیان تووشی پێکان بوو.

یۆرگن کڵۆپ لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی لیڤەرپوول ئیکۆ روونیکردەوە

تیاگۆ ئالکانتارا چەند کێشەیەکی هەیە. دەزانم کێشەکە چییە، بەڵام دەبێ یەکەمجار بپرسم، ئایا بۆم هەیە باسی بکەم یاخود نا!، پێکانەکە لە شوێنێکی هاوشێوەی ماسوولکەی دواوەی رانە. بۆیە لە چەند رۆژی رابردوودا، تیاگۆ نەیتوانی مەشقەکان لەگەڵ ئێمەدا بکات.

لەلایەکی دیکەوە، لویز دیاز لەسەر بەرنامەی چاکبوونەوەی بەردەوامە، بەو هیوایەی بتوانێت بەشداری لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ـەی چامپیۆنزلیگ، بەرامبەر ریال مەدریدـدا بکات، کە بڕیارە لە 15ـی مانگی مارس/ئادار بکرێت.

رۆژی دووشەممە، لیڤەرپوول لە ئانفیڵد یاری دێربی مێرسیساید بەرامبەر ئێڤەرتۆن دەکات و ئێستا رێدز بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی 10ـمدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button