یاریگا
تیاگۆ سیلڤا، بەرگریکاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی گرێبەستەکەی بۆ ماوی وەرزێکی دیکە لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.
ماڵپەری فەرمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، لەگەڵ بەرگریکاری بەڕازیلی یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و ناوبراو بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە، واتە تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستەکەی نوێکردەوە. ئەو یاریزانە لەوەتەی پەیوەندی بە بلوز کردووە، بەشداری 106 یاریکردووە، خاوەنی 5 گۆڵ و 5 ئەسیستە.
سیلڤا هاوینی ساڵی 2020 دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان، بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی چێڵسی کرد.