Loading...
ئه‌وروپائیسپانیا

هۆشدارییەک لە ئەنجومەنی لالیگا بۆ بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی زۆری مووچە و خەرجی یانەکانی، لەم ساڵانەی دواییە تووشی هەڕەشەی گەورە بووەتەوە، هەربۆیە سەرەتای ئەم وەرزە زۆربەی پشکەکانی یانەکە فرۆشران، بۆ ئەوەی کێشە داراییەکانیان چارەسەر بکەن، بەڵام ئەوان نەگەیشتوون بە خاڵی کۆتایی.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی لالیگا ئیسپانیا جارێکی دیکە هۆشداری داوەتە کارگێری بلاوگرانا، دەبێت 200 ملیۆن یۆرۆی دیکە لە خەرجیەکانیان کەم بکەنەوە، هەربۆیە کارگێری یانەیە دەیەوێت دەستبەرداری بەشێک لەو یاریزانانەی بێت کە خاوەنی مووچەیەکی زۆرن، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە هەندێک لە کێشە داراییەکانی دیکەیان چارەسەر بکەن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بە ناوی ئەو یاریزانانەش کردووە کە خاوەنی مووچەیەکی بەرزن و یانەکە دەیەوێت دەستبەرداریان بێت، ئەوانیش هەر یەکە لە داڤید ئالبا و سێرخیۆ بۆسکێتس و هەروەها سێرجی رۆبێرتۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button