ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو ساڵ تێپەڕی بەسەر گرێبەستە خەیاڵیەکەدا

یاریگا- لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ و لەساڵی ٢٠١٧ نەیمار داسیلڤای بەڕازیلی بەبڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ لەیانەی بارسێلۆنای ئیسپانیەوە گواسترایەوە بۆیانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی.

ئەم گرێبەستە تا دوا چرکەکانی ڕاگەیاندنیشی چاوەڕوان نەکراو بوو، هیچ کەس پێی وانەبوو ئەستێرە بەڕازیلیەکە یەکێک لە گەورەترین یانەکانی مێژوو جێبهێڵێت و ڕوو لە خولێکی لاواز بکات، بەڵام هەموو ئەمانە ڕوویاندا و نەی ماوەی ٢ وەرزە درێسی پاریسیەکان دەپۆشێت.

دڵخۆشی نەیمار لەگەڵ پاریس زۆری نەخایاند، بەهۆی شکستە گەورەکانیان لە چامپیۆنزلیگ و بەدەست نەهێنانی ئەنجامێکی باش لەگەڵ یانەکەی، وردە وردە بێزاری پێوە دیارکەوت، بەتایبەت کە بووە هۆی ئەوەی لە ڕکابەریکردنی بەدەستهێنانی نازناوی باڵۆن دۆریش دوور بکەوێتەوە، ئەمانەش هۆکارن بۆ پەشیمانی ئەو یاریزانەو لە ئێستادا دەیەوێت خۆی لەو هەڵەیەی دەرباز بکات و پاریس جێبهێڵێت بەرەو ئەو یانەیەی، کە دڵی ملیۆنان کەتەلۆنی تیادا شکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button