ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
کۆتینهۆ لە تورکیاوە داواکراوە

یاریگا-فیلیپ کۆتینهۆ ئامانجی یانەی گالاتەسەرای تورکییە.
ئەستێرەکەی پێشووی لیڤەرپوول و بارسێلۆنا وەرزێکی خراپ بەڕێدەکات و گالاتەسەرایش دەیەوێت ئەم هەلە بقۆزێتەوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی سەن، گالاتەسەرای دەیەوێت بە خواستن بیباتە یانەکەی بەڵام ئەستۆن ڤیلا دەیەوێت بەیەکجار دەستبەرداری ببێت و بەشێک لەو پارەیەیەی دەستبکەوێتەوە کە تێیدا خەرجی کردووە.
کۆتینهۆ بە ١٧ ملیۆن پاوەند لە بارساوە گوێزرایەوە بۆ ڤیلا، بەڵام لەم وەرزەدا هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نیە و لەوکاتەوەشی یونای ئێمری بووەتە راهێنەر لە هیچ یارییەکدا لە پێکهاتەی سەرەکی نەبووە.
بژاردەی دووهەمی کۆتینهۆ گەڕانەوەیە بۆ بەڕازیل لە هاوینی داهاتوودا.