Loading...
ئیسپانیا

پێکانەکەی مێندی درێژخایەنە و کێشە بۆ مەدرید درووست دەکات

Yariga App

یاریگا-فێرلان مێندی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید نزیکەی دوو مانگ دووردەکەوێتەوە.

ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرایکرد مێندی لە ماسولکەی رانی چەپیدا  پێککراوە و بەپێی جۆری پێکانەکە پێویستی بە دوو مانگە بۆ چاک بوونەوە.

بەوەش یانەکە تواناکانی  ئەو یاریزانە لەدەست دەدات  بۆ هەردوو یارییەکەی لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگ، دوو کلاسیکۆ و هەروەها دێربی مەدرید.

ئەمە لە کاتێکدایە لوکاز ڤازکوێس، دانی کارڤاخال، دەیڤد ئالابا پێکانیان هەیە. هەرچەندە پێشبینی گەڕانەوەی کارڤاخال و ئالابا دەکرێت لە یاری داهاتوو بەڵام روو نیە تا چەند لەرووی جەستەییەوە توانای پڕکردنەوەی جێگەی مێندی یان دەبێت.

ریاڵ لە دوو یاری رابردوودا بە ناچاری لە باڵی چەپ یاری بۆ ئیدواردۆ کاماڤینگای ناوەڕاستکاری دەکات.

Back to top button