ئیتاڵیا
ڤلاهۆڤیچ و بۆنوچی قسەیان هەیە لەسەر سزا قورسەکەی سەر یۆڤی

دوشان ڤلاهۆڤیچ یەکەم یاریزانی یوڤێنتۆسەوە کە بەرگری لە یانەکەی کرد پاش سزاکانی سەر بیانکۆنێری و پاشانیش لیۆناردۆ بۆنوچی هاتە دەنگ.
یۆڤی ١٥ خاڵی لێ شکێندرا بەهۆی گەندەڵی دارایی بەڕێوبەرانی یانەکە و بەوەش لە پلەی سێهەمەوە دابەزی بۆ پلەی ١٠یەم. ڤلاهۆڤیچی هێرشبەری یانەکە پاش راگەیاندنی سزاکە وتی “لە شکاندنی چەند خاڵێک ناترسین، لەوە ناترسین قۆڵمانی لێ هەڵبکەین و بێ ترس رووبەرووی رکابەرەکانمان ببینەوە. کاتێک ئەوان وا دەزانن ئێمە روخاوین،بە بەهێزتر هەڵدەستینەوە”.
بۆنوچی ش لە ستۆری ئینستاگرام نوسیوییەتی “یوڤێنتۆس وەک ئەژدیهایەکی حەوت سەر وایە، سەرێکیان ببڕە و یەکێکی دیکە سەر دەردەهێنێت، هەرگیز واز ناهێنێت و هێزی لە کۆمەڵگاوە سەرچاوەی گرتووە”.