Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ئەستۆن ڤیلا یاریزانێکی گواستەوە

Yariga App

یاریگا-یانەی ئەستۆن ڤیلای ئینگلیزی یاریزانێکی لە خولی ئەمریکییەوە گواستەوە.

ئەمڕۆ بەفەرمی تیمەکەی یونای ئێمری، بەرامبەر بە ١٨ ملیۆن پاوەند گواستنەوەی جۆن دۆرانی هێرشىەری شیکاگۆ فایەری ئەمریکی راگەیاند.

دوران تەمەنی تەنها ١٩ ساڵە و خاوەنی هەشت گۆڵ و شەش ئەسیستە لە ٢٨ یاریدا لەگەڵ شیکاگۆ.  ڤیلا١٤.٧٥ ملیۆن پاوەند راستەوخۆ دەداتە یانە ئەمریکییەکە و ٣.٣ملیۆنیش لە گۆڕانکارییەکان بەپێی ئاست و ئەنجام.

ڤیلا لەم وەرزەدا لە ١١هەمی ریزبەندی پریمەرلیگدان  و دۆران دەبێتە سێهەم هێرشبەری سەرەکی دوای دانی ئینگس و ئۆڵی واتکسن.

Back to top button