Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆما گۆڕانکاری لە گرێبەستەکەی دیبالا دەکات

Yariga App

یانەی رۆمای ئیتاڵی دەیەوێت لە ئێستاوە موچەی پاولۆ دیبالا بەرزبکاتەوە ..

ئەرژەنتینییە ٢٩ ساڵەکە هاوینی رابردوو کۆتایی بە ئەزموونی حەوت ساڵەی خۆی هێنا لەگەڵ یۆڤی و پەیوەندی بە رۆماوە کرد بە گرێبەستێکی سێ وەرزە. دوای تەنها شەش مانگ، رۆما دەیەوێت بەندێکی گرێبەستەکەی کارا بکەن کە  وا دەکات هیچ یانەیەک نەتوانێت بیگوازێتەوە و موچەی ئەو یاریزانەش بەرزتر دەبێتەوە.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، بەندێک لە گرێبەستەکەی ئەو یاریزانەدایە کەوا دەکات راستەوخۆ موچەی دیبالا زیاد بکات و ماوەی مانەوەی درێژتر ببێتەوە و هەروەها پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە لاببرێت.

ناوبراو ئێستا موچەی ساڵانەی ٤.٢ ملیۆن یۆرۆیە بەڵام پاش کاراکردنی ئەو بەندە، موچەکەی دەبێتە شەش ملیۆن. هەروەها سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بۆ دەرەوەی ئیتاڵیا تەنها ١٢ ملیۆنە و بۆ ناوخۆی ئیتاڵیا ٢٠ ملیۆنە، ئەم بەندەش لە گرێبەستەکە لادەبرێت.

دیبالا لەم وەرزەدا سەرەڕای پێکان، ئاستێکی باش نیشان دەدات و لەو ١٦ یارییەی لەم وەرزەی خولی ئیتاڵی بەشداریکردووە، توانیوییەتی راستەوخۆ لە ١٣ گۆڵدا رۆڵی هەبێت.

Back to top button