Loading...
ئیتاڵیائینگلتەراگرنگترین

کانتۆنا: رۆناڵدۆ دەبێت لە ئیبراهیمۆڤیجەوە فێر ببێت

Yariga App

ئێریک کانتۆنا ئەفسانەی مێژوویی مانچێستەریونایتد بەراورد لە نێوان رۆناڵدۆ و ئیبراهیمۆڤیج دەکات پاش رووداوەکانی رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەکەی پێشووی.

کریستیانۆ لە هاوینی ٢٠٢١ گەڕایەوە یانە دێرینەکەی بەڵام بە هێرشکردنە سەر ئەو یانەیە لەسەر تیڤی و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کۆتایی هات.  کانتۆنا کە هەمیشە پشتگیری رۆناڵدۆی کردووە بۆ کاڵچیۆ مێرکاتۆ وتی

“دوو جار یاریزانی بەتەمەن هەن، ئەوانەی کە دەیانەێت هەموو یارییەک بەشداربن وەک ئەوەی ٢٥ ساڵ بن و ئەوانەشی کە دەزانن چیتر ٢٥ ساڵ نین و یارمەتی یاریزانە گەنجەکان دەدەن و دەزانن هەموو یارییەک بەشدارنابن. یاریزان هەیە یارمەتی لاوەکان دەدەن وەک ئەوەی ئیبراهیمۆڤیج لە میلان دەیکات بەهەمان شێوە بۆ رایان گیگز و ماڵدینی. بەڵام رۆناڵدۆ لەوە تێناگات چیتر ٢٥ ساڵ نیە، لەجیاتی ئەوەی دڵتەنگ بێت کە یاری ناکات دەبێت دۆخ و تەمەنی خۆی قبوڵ بێت”.

ئیبرا پارساڵ لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە یارمەتیدانی یانەکە بە هاوکاریکردنی یاریزانە لاوەکان و پێگەیاندنیان.

 

Back to top button