
یاریگا–
فێران تۆرێس، هێرشبەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای ئەم وڵاتە، بەهۆی گرژییەکەی بەرامبەر ساڤیچ بەرگریکاری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، بۆ دوو یاری سڕ کرا.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هەردوو یاریزانی بلاوگرانا و رۆخێ بلانکۆس لە یاری یانەکەیان رووبەڕووی یەکتری بونەوە، لیژنەی تەمبێکاری بڕیاریداوە، هێرشبەرەکەی بلاوگرانا بۆ دوو یاری داهاتوو سڕ بکرێت.
بەم شێوەیە فێران تۆرێس بەشداری یارییەکانی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر یانەکانی خیتافی و جیرۆنا لە لەلالیگا ناکات.