ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا: بارسێلۆنا لە مێسی گرنگترە

Yariga App

یاریگا-

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە پلانەكانی یانەكەی بۆ بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان دەكات و هەروەها باس لە ئەگەری دووبارە گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ڕیزەكانی یانەكەیان دەكات.

لاپۆرتا چاوپێکەوتنێکی درێژخایەنی لەگەڵ تۆڕی “کادینا سێر”ی ئیسپانی ئەنجامدا و لە میانەی چاوپێكەوتنەكەیدا باسی لە زۆر بابەتی تایبەت بە یانەكەی كرد.

لاپۆرتا لەسەرەتادا باسی لە ئەگەری گواستنەوەی بێرناردۆ سێلڤا، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچێستەر سیتی کرد و وتی: 80 ملیۆن یۆرۆ نادەین بۆ گواستنەوەی.

سەبارەت بە هالاند ووتی: دەبینین لە مانچیستەر سیتی چی دەکات، بەڵام لە ئێستادا لیڤاندۆڤسکیمان هەیە کە کاری زۆر باش دەکات.

هەروەها باسی لە شکستهێنانی دانوستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەكەی لە هاوینی 2021 کرد.

لاپۆرتا دەڵێت: دەبوو بارسێلۆنا بخەمە پێشەوە، تەنانەت لەسەر حیسابی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەو ساتانەی وێرانکاری و قەیرانی دارایی یانەكەدا نەمتوانی بیهێڵمەوە، پێموایە باشترین شت بوو بۆ یانەکە، ئێستا یاریزانێکە لە پاریس سانجێرمان و لەبری ئەوەی سەرنجمان لەسەری بێت، سەرنجمان لەسەر بارسێلۆنایە .

لە كۆتایشدا ووتی: مێسی هەمیشە لە چوارچێوەی دروشمی ئێمەدا دەمێنێتەوە، منیش پێم خۆشە کۆتاییەکەی جیاواز بێت لەوەی ڕوویدا، چەند بژاردەیەک هەیە، بەڵام هەڵە دەبم ئەگەر بڵێم لە ئێستادا یانەکە دەیەوێت بیگەڕێنێتەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button