
یاریگا–
ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی ریال مەدرید، بەشداری یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانەکانیان کرد، بەڵام سێ یاریزانی یانەکە بەشداری راهێنانەکان نەبوون.
هەژمارەی فەرمی Madrid Xtra بڵاویکردەوە، لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی شاهانەکان، هەر یەکە لە کارڤاخال و کۆرتۆوا و هەروەها ماریانۆ دیاز، بەشداری راهێنانەکانیان نەکردووە، تاوەکو ئێستاش هۆکاری بەشداری نەکردنی دوو یاریزانەکەی پێکهاتەی سەرەکی نەزانراوە.
ریال مەدرید دوای کۆتایی هاتنی مۆندیال، لە یەکەم یاری لالیگا رووبەڕووی ڤایادۆلید بووەوە و یارییەکەشیان بردەوە، بڕیاریشە شاهانەکان سێ شەممەی ئەم هەفتەیە لە جامی شا رووبەڕووی رکابەرەکەیان ببنەوە.