ئینگلتەرا
دیفۆ ٢٤٠ هەزار دۆلاری لە ئاهەنگی گواستنەوەکەی خەرجکرد و پاشان جیابوونەوە

جێرماین دیفۆ هێرشبەری پێشووی ئینگلتەرا پاش تەنها شەش مانگ لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند.
هێرشبەرەکەی پێشووی تۆتنهام و وێستهام لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا لەگەڵ دۆنا، بەڵام سەری ساڵیان بەجیا بەسەربردووە و هەردوولاش یەکتریان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سڕیووەتەوە و جیابوونەتەوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی سەن، ئاهەنگەکەیان بەر لە شەش مانگ ٢٠٠ هەزار پاوەند (٢٤٠ هەزار دۆلار)ی تێچووە بەڵام دوای تەنها مانگێک بەسەر ئاهەنگەکەدا، دەنگۆی ئەوە هەبوو دیفۆ داوای سێکسی لە ئافرەتێکی پەرستار کردووە و رەنگە هەر ئەوەش هۆکاری جیابوونەوەکەیان بێت.
دیفۆ پاش ژنهێنانەکەی بۆ ئۆکەی مەگەزین وتبووی “ئەمە داهاتووی منە و ئەم هاوسەرگیرییە بۆ هەمیشەییە چونکە دەمەوێت هەموو ژیانمی لەگەڵدا بەسەر ببەم”.