تێن هاگ : رەنگە جێگرەوەی رۆناڵدۆ لە تیمی لاوان بهێنین

ئێریک تێن هاگ هێرشبەرێکی لاوی تیمی دووهەمی مانچێستەری دەستنیشانکردووە وەکو بژاردەیەک بۆ جێگرتنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.
پێشتر تێن هاگ رایگەیاندبوو پێویستمان بە هێرشبەرێکی گۆڵکارە لە گواستنەوەی زستانەدا، بەڵام بەگوێرەی مانچێستەر ئیڤینینگ، رەنگە بەرزبوونەوەی ئاستی راشفۆرد و دەرکەوتنی گارناچۆ ببێتە هۆی ئەوەی فاکوندۆ پێڵیستری لە تیمی دووهەم بانگهێشت بکرێت.
فاکوندا لە زۆر یاری ئەم وەرزەی یونایتد لەسەر کورسی یەدەگ بوو بەڵام تا ئێستا لە هیچ یارییەکدا بەشداری پێنەکراوە. هێرشبەرە ٢١ ساڵەکە بڕیاری رۆیشتنی دابوو بەر لە لێدوانە تازەکەی تێن هاگ کە وتی “دەکرێت گۆڵ هەر لە تیمەکەی خۆمانەوە بێت، گارناچۆ و ئێلانگا باش دەرکەوتن لە کاتی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی (لەگەڵ یانەکەیان)، هەروەها پێلیستری سەرنج راکێش بوو. ستانداردی ئێمە بەرزەو هەموو هێرشبەرێک ناهێنین.
پێڵیستری تەمەنی ٢١ ساڵە و وەکو هێرشبەری داهاتووی ئۆرۆگوای سەیر دەکرێت بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی سوارێز و کاڤانی.