ماڵپەڕی ئاژانسی بی بی سی راپرسییەکی ئەنجامداوە سەبارەت بە باشترین جامی جیهانی لەم سەدەیەدا و مۆندیالی قەتەڕ بە جیاوازییەکی زۆر لە پلەی یەکەم دایە.
بی بی سی تۆڕێکی بەریتانییە و زۆرینەی وڵاتە ئەورووپییەکان لەنێویاندا بەریتانیا، دژایەتی جامی جیهانییەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستییان دەکرد لە سەرەتادا، بەڵام پاش کۆتایی هاتنی پاڵەوانێتییەکە ئەنجامەکان نیشانی دەدات مۆندیالی زستانی ئەمساڵ باشترینە لە کۆتا شەش جامی جیهانی دا.
ئەنجامەکان بەم جۆرەن و تاوەکو سبەینێ راپرسییەکە بەردەوام دەبێت بەڵام قەتەڕ پلەی یەکەمی یەکلاکردووەتەوە و زیاد لە نیوەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە بەم جۆرە:
١- جامی جیهانی قەتەڕ ٪٥٤
٢- جامی جیهانی کۆریای باشوور و ژاپۆن ٪١٣
٣- جامی جیهانی بەڕازیل ٪١٠
٤- جامی جیهانی ئەڵمانیا ٪٩
٥- جامی جیهانی باشووری ئەفریقا ٪٧
٥- جامی جیهانی رووسیا ٪٧