Loading...
ئاسیائه‌مریکائه‌وروپا

مارتینێز: مەبەستەم هاندەرانی فەرەنسا بوو

Yariga App

یاریگا
ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بەهۆی ئەو دیمەنەی دوای بەرز کردنی ناسناوی باشترین گۆڵپارێزی مۆندیال، رەخنەیەکی زۆری لێگیرا و ئەویش هۆکاری ئەم جوڵەیەی ئاشکرا دەکات.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی دێلا رێد لەبارەی دیمەنی بەرز کردنەوەی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی مۆندیال گووتی ” هەموو مەبەستم هاندەرانی فەرەنسا بوو، ئەوان بە درێژایی یارییەکە زۆر سوکایەتیان پێکرد، منیش ناچار بووم بەم شێوەیە وەڵامیان بدەمەوە ”.

مارتینێز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی ” من کەسێکی لەخۆبایی نیم و ئەو کارانە لە من ناوەشێتەوە ”.

Back to top button