فەرمی: مەدرید گواستنەوەی ئێندریکی راگەیاند و بووە گرانترین یاریزانی مێژووی خولی بەڕازیل

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا هەواڵی گواستنەوەی ئێندریکی یاریزانی بەهرەمەندی بەڕازیلی راگەیاند.
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە لە چەند رۆژی داهاتوو ناوبراو دەگاتە مەدرید بۆ تەواوکردنی رێکارەکان و بینینی دامەزراوەکانی یانەکە.
ئێندریک تەمەنی تەنها ١٦ ساڵە و وابڕیارە تا هاوینی ٢٠٢٤ لە پاڵمێراس بمێنێتەوە تاوەکو تەمەنی دەگاتە ١٨ ساڵ. سەرۆکی پاڵمێراس رایگەیاند ئێندریک دەبێتە گرانترین یاریزانی خولی بەڕازیلی پاش ئەوەی مێرەنگی ٣٥ ملیۆن یۆرۆی جێگیر و ٢٥ ملیۆنی دیکەی لە گۆڕاوەکان پێشکەشی یانەکە کرد. ئەمە جگە لە ١٢ ملیۆنی دیکە کە مێرەنگی دەیدات وەکو باجی گواستنەوەکە.
لە یەکەم لێدوانیشدا لاوە ١٦ ساڵەکە وتی “سوپاسی پاڵمێراس دەکەم کە رێگەی دا خەونی من و خێزانەکەم بێتە دی و پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکەم.
پێشتر چەند یانەیەک هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان دابوو، بەڵام سەرەنجام لە بەرژەوەندی مەدرید جەنگەکە کۆتایی هات.