Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەگەری رۆیشتنی پێنج یاریزانی مەدرید هەیە لە گواستنەوەی زستانەدا

Yariga App

بازاڕی گواستنەوەی زستانە نزیک بووەتەوە و بەگوێرەی هەواڵێکی مارکا، رەنگە پێنج یاریزانی ریاڵ مەدرید یانەکە جێبهێڵن.

بەگووتەی سەرچاوەکە هەریەک لە، ئۆدریۆزۆلا، ڤاییخۆ، ماریانۆ، سیبایۆس و ناچۆ چاوییان لە ئۆفەرێکی باشە تاوەکو لە مانگی یەکی ئەمساڵدا رووبکەنە شوێنێک دەرفەتی یاریکردنیان زیاتربێت.

هۆکاری بڕیارەکەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کارلۆ ئەنشلۆتی راهێنەر دەرفەتێکی ئەوتۆ بەو یاریزانانە نادات و هەمیشە  هەمان پێکهاتە و هەمان کۆمەڵە یاریزانی یەدەگ بەشدارییان پێدەکرێت.

مارکا دەشڵێت چانسی رۆیشتنی ئۆدریۆزۆلا و ڤاییخۆ و ماریانۆ زیاترە لە دووانەکەی دیکە.

Back to top button