ژمارەی میوانان و هاندەرانی جامی جیهانی زۆر لە پێشبینییەکانی قەتەڕ کەمترە.
بەپێی بابەتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لە راپۆرتی رێکخەرانی پاڵەوانێتییەکەدا هاتووە ، تا ئێستا تەنها ٧٦٥ هەزار کەس بۆ جامی جیهانی سەردانی قەتەڕییان کردووە لەکاتێکدا چاوەڕواندەکرا بگاتە ١.٢ ملیۆن کەس ، ئەمەش پاش تەواوبوونی زۆرینەی یارییەکان و تێپەڕبوونی دوو هەفتە بەسەر جامی جیهانی.
هەرچەندە هێشتا یارییەکانی قۆناغی هەشت تا کۆتایی ماون بەڵام سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پێشبینی ناکرێت لەم ماوەیەدا ژمارەی سەردانیکەران بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە و پێیان وایە بەرزترین ئاستی سەردانیکەران لە نێوان ٢٤-٢٨ی مانگی رابردوو بووە. بەو پێیەی لەو ماوەیەدا هاونیشتیمانییانی سەرجەم ٣٢ هەڵبژاردەکە لەوێ بوون بۆ سەیری یارییەکان و رۆژانە چوار یاری ئەنجام دەدرا.
جامی جیهانی قەتەڕ گرانترینە لە مێژوودا و تا ئێستا ئەو وڵاتە ٢٢٠ ملیار دۆلاری خەرجکردووە ئەمە لە کاتێکدا لە دوو جامی جیهانی رابردوودا لە رووسیا ١٦ ملیار و لە بەڕازیل ١٩ ملیار خەرجکراون.