ساموێل ئیتۆ داوای لێبوردن لە ڕووداوەکەی هاووڵاتییە جەزائیرییەكە دەکات
یاریگا-
ساموێل ئیتۆ، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كامیرۆن و هێرشبەری پێشووی ئەو هەڵبژاردە بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و تێیدا داوای لێ بوردنی كرد دوای ڕووداوەكەی شەوی ڕابردوو ڕوویدا.
شەوی ڕابردوو دوای یاریەكەی نێوان كۆریای باشوور و بەڕازیل لە دەرەوەی یاریگای 974 چەند هاندەرێك لێی نزیكدەبنەوە و لە نێویاندا یوتیوبەرێكی جەزائیریە كە ئیتۆ پاڵی پێوە دەنێت و دەیدات بە زەویدا ( درێژەی بابەت ).
كەمێك پێش ئێستا ئیتۆ لە ستۆری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا نووسیویەتی:
” داواى لێبوردنم هەیە
لە ٥ى ئەم مانگەدا، دواى کۆتایی یارى بەرازیل و کۆریا، شەڕێکى توندونیژانەم لەگەڵ کەسێکدا هەبوو کە پێدەچوو هاندەرى جەزائیر بێت. داواى لێبوردن دەکەم کە ئارامیم لەدەستدا و بەشێوەیەک کاردانەوەم نواند کە لەگەڵ کەسایەتیمدا ناگونجێت. داواى لێبوردن لە هەمووان دەکەم بۆ ئەو ڕووداوە ناخۆشە.
بەڵێن دەدەم کە خۆڕاگر بم لەبەردەم ئەو هەوڵى توڕەکردن و بێزارکردنانەى کە ڕۆژانە لەلایەن هاندەرە جەزائیرییەکانەوە پێمدەکرێت. بەڕاستى لەدواى یارییەکەى کامیرۆن و مەغریب لە ٢٩ى ئاداردا و لە شارى بیلداى جەزائیر، بوومەتە ئامانجى سوکایەتیپێکردن و تۆمەتبارکردن بە فێڵکردن. بەبێ هیچ بەڵگەیەک. لەماوەى ئەم مۆندیالەشدا، هاندەرانى کامیرۆن لەلایەن هاندەرانى جەزائیرەوە لەسەر هەمان بابەت هەراسان و بێزارکراون. دەمەوێ ئاماژە بەوە بدەم کە شێوازى دۆڕانەکەى جەزائیر لەگەڵ کامیرۆن ناخۆش بوو بەڵام بەتەواوى گونجاوە لەگەڵ یاسا و شێوازى وەرزشەکەماندا. هەموو تانەلێدانەکانى فیدراسیۆنى تۆپى پێی جەزائیر کە پێشکەش بە دەسەڵاتى دادوەرى کراوە ڕەتکراونەتەوە. لێرەوە داوا لە دەسەڵاتدارانى جەزائیر و فیدراسیۆنەکەى دەکەم کە بەپرسیارەتى کۆتاییهێنانى ئەم ژینگە نالەبارە لە ئەستۆ بگرن بەلەوەى بابەتەکە قوڵتر و گەورەتر ببێێتەوە.
داوا لە هاندەرانى جەزائیر دەکەم کە ئاشتى بدۆزنەوە و بتوانن بەسەر بێهیوابوونەکەیان لەمەڕ شکستى هەڵبژاردەکەیاندا زاڵ بن و بابەتەکە گوزەشت”.