یاریگا–
جۆسکۆ گڤاردیۆل، بەرگریکاری هەڵبژاردەی کڕواتیا و یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا، بووەتە ئامانجی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا.
فلۆریان پلێتێنبێرگ رۆژنامەنوسی ئەڵمانی لە تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی کڕواتیا بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، بووەتە ئامانجی یانە ئیسپانیەکە و، شاهانەکان ماوەیەکە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە و، چاوەڕێش دەکرێت بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیاوە بکات.
گڤاردیۆل گرێبەستی لەگەڵ یانەی لایپزیگی ئەڵمانی هەیە، بەڵام ئەو یانەیە ئامادەن بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بن.