مۆندیال
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هۆڵەندا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەمریكا
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی لویس ڤان گال ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەمریكا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی هۆڵەندا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەمریكا ببێتەوە، لە میانەی یەكەم یاری یاریەكانی قۆناغی شانزەی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.
هەڵبژاردەی هۆڵەندا توانی بە یەكەمی كۆمەڵەی یەكەم بگاتە قۆناغی داهاتوو وە هەڵبژاردەی ئەمریكاش بە دووەمی كۆمەڵەی دووەم خۆیان گەیاندە قۆناغی شانزە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هۆڵەندا:
گۆڵپارێز: ئەندریاس نۆبەرت
هێڵی بەرگری: ئاكی ، ڤان دایك ، تیمبەر
هێڵی ناوەند: دانی بلیند، دی یۆنگ، دی ڕۆن، دەمفرێس
هێڵی هێرشبردن: كلاسین، دیپای، گاكپۆ