ئەگەرەكانی سەركەوتنی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی پێنجەم بۆ قۆناغی 16
یاریگا-
دوای تەواو بوونی یاریەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ تەنها یەك یاری ماوە و قۆناغی كۆمەڵەكان كۆتایی دێت.
وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆمەڵەی پێنجەم و شەشەم ( E,F) كۆتا یاری خۆیان لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ئەنجام بدەن.
كۆمەڵەی پێنجەم پێكدێت لە هەڵبژاردەكانی ئیسپانیا، یابان، ئەڵمانیا و كۆستەریكا، ئیسپانیا بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتووە و یابانیش بە سێ خاڵ لە ڕیزبەندی دووەمە كۆستەریكا بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە و ئەڵمانیاش لە ڕیزبەندی چوارەم دێت بە كۆكردنەوەی خالێك.
ئەگەرەكانی سەركەوتنی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی پێنجەم:
ئیسپانیا: بردنەوە یان یەكسان بوون، شكستهێنان بە مەرجێك ئەڵمانیا لە كۆستەریكا بباتەوە یان یەكسان بن.
یابان: بردنەوە یان یەكسان بوون بەمەرجێك ئەڵمانیا و كۆستەریكا یەكسان بن یان ئەڵمانیا لە كۆستەریكا بباتەوە بە جیاوازی گۆڵێك.
ئەڵمانیا: بردنەوە بە مەرجێك ئیسپانیا لە یابان بباتەوە یان یەكسان بن و جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی ئەڵمانیا بێت.
كۆستەریكا: بردنەوە یان یەكسان بوون بە مەرجێك ئیسپانیا لە یابان بباتەوە.