ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

هۆکاری توڕەیی ئەم دواییەی ئێمباپێ ئاشکرا بوو

Yariga App

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکان لە یانەکەی توڕە بوو.

رۆژنامەی وەرزشی لکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، کارگێری شازادەکان کۆتایی مانگی نۆی ئەمساڵ، نەیتوانی شایستە داراییەکان هێرشبەرەکەی لە کاتی خۆی بدات، هەر ئەمەش وایکرد یاریزانەکە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر توڕە بێت و دەنگۆیەکیش بڵاوبووەوە کە دەیەوێت هاوینی رابردوو ریزەکانی یانەکەی بڵاوبکاتەوە.

کلیان هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2026 لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە و دەگوترێت کە ساڵانە نزیکەی 300 ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button