Loading...
ئیتاڵیائینگلتەرا

رایۆڵا بۆ فێرگسۆن: ناهێڵم سەگەکەشم ئەم گرێبەستە واژوو بکات

Yariga App

یاریگا-پاوڵ پۆگبا باسی بەسەرهاتێکی مینۆ رایۆڵای بریکاری کۆچکردووی دەکات لە میانەی خەڵاتەکانی گۆڵدن بۆی.

پۆگبا لەو مەراسیمە ئامادەبوو تاوەکو خەڵاتی باشترین بریکاری تۆپی پێ بداتە رافایلا پیمێنتی جێگرەوەی رایۆڵا کە ئێستا بریکاری پۆگباشە.

پۆگبا وتی “کاتێک گەنج بووم لە یونایتد، فێرگسۆن گرێبەستێکی بۆ ئامادەکردبووم تاوەکو بۆم تازە بکەنەوە، بەڵام کاتێک مینۆ گەیشت، سەیرێکی گرێبەستەکەی کرد و وتی “من ناهێڵم سەگەکەشم ئەم گرێبەستە واژووبکات نەک پۆگبا، هەستە پۆگبا با بڕۆین”.

دوای ئەو رووداوە پۆگبا بێ بەرامبەر روویکردە یوڤێنتۆس دواتر بە ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ گەڕایەوە مانچێستەریونایتد و  پاش شەش ساڵیش بێ بەرامبەر دووبارە گەڕایەوە یۆڤی، بەڵام بەهۆی پێکان لەم وەرزەدا بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە.

Back to top button