ئیتاڵیا
مخیتاریان: هەندێک جار بیرمان دەچێتەوە چۆن بەرگری بکەین

هێنریک مخیتاریان رەخنە لە شێوازی بەرگریکردنی یانەکەی دەگرێت پاش دۆڕانیان بەرامبەر یوڤێنتۆس.
ئینتەرمیلان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام دۆڕان بە یوڤێنتۆس لە لوتکەی کاڵچیۆ و مخیتاریانیش دوای یارییەکە بۆ دازن وتی “لە نیوەی یەکەم شایستەی ئەوە بووین پێشبکەوین بەڵام شێوەی خۆمان لەدەستدا پاش ئەوەی گۆڵی یەکەمییان تۆمارکرد، ئێمە ئینتەرین دەزانین چۆن بەرپەرچی ئەم دۆخە بدەینەوە، کێشەکەمان تەنها ئەوەیە هەندێک جار هەموومان هێرش دەبەین و لەبیرمان دەچێت بەرگری بکەین، لەگەڵ ئەوەش دەزانم باشتردەبین چونکە توانای یاریزانمان زۆر باشە”.
بەو شکستەی شەوی رابردوو تووشییان هات ئینتەر دابەزی بۆ پلەی حەوتەمی ریزبەندی و یۆڤیش سەرکەوت بۆ پلەی پێنجەم.