ئیتاڵیا
کیم مین جەی بە باشترین یاریزانی مانگ لە ئیتاڵیا دەستنیشانکرا

کیم مین جەی بەرگریکاری یانەی ناپۆلی وەک باشترین یاریزانی مانگی ١٠ لە خولی ئیتاڵی دەستنیشانکرا.
کیم وەکو جێگرەوەی کالیدۆ کۆلیبالی گوێزرایەوە ناپۆلی و ئاستە بەرزەکەی لە یەکەم وەرزیدا بووەتە جێگەی تێڕامانی هەمووان. ئەمڕۆش لەلایەن یەکێتی یاریزانانی ئیتاڵیاوە وەک باشترین یاریزانی مانگی رابردوو هەڵبژێردرا.
کیم ناسنامەی کۆریای بآشوورە و تەمەنی ٢٥ ساڵە، لە سەرجەم خولەکەکانی مانگی پێشوو یاریکرد و ئاستی زۆر باشی بەرامبەر رۆما و ساسۆلۆ و ئەجاکس نیشاندا.