
یاریگا-
چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەلمیریا بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە سبەینێ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەلمیریا بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی سیانزەی خولی ئیسپانیا.
ئەندریاس كریستینسن و ئیریك گارسیا لە پێكانەكەیان چاك بوونەتەوە و ناویان لە لیستەكەدا دەبیندرێت.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:




