یاریگا–
دیێگۆ سیمیۆنێ، راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەهۆی ئەنجامە لاوازەکان لەوانەیە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.
خاڤی پێنیا رۆژنامەنوسی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری رۆخێ بلانکۆس بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزە بە تایبەت لە چامپیۆنزلیگ، بیریان لە دوورخستنەوەی راهێنەری یانەکەیان کردووەتەوە و، دەیانەوێت لویس ئێنریکێ وەکو شوێنگرەوەی دەست نیشان بکەن.
رۆژنامەنوسەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، پێشتر بەرپرسانی ئاتلێتیکۆ لەگەڵ راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان قسەیان کردووە، چاوەڕێ دەکرێت دوای مۆندیال پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت.