ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ
کیسێ ماوەیەکی زۆر دووردەکەوێتەوە
فرانک کیسێ ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنا تا ساڵی ئاییندە ناگەڕێتەوە یاریگاکان.
ناوبراو لە یارییەکەی بەرامبەر ڤیکتۆریا پلزن تووشی پێکان هات و پشكنینە پزیشکییەکانیش نیشانیان دا ئەو یاریزانە لانیکەم دوو مانگ دووردەکەوێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە فرانک بە کەمی لە پلانەکانی چاڤی هێرناندێز دا دەردەکەوێت و نەیتوانیوە متمانەی راهێنەرەکەی بەدەست بهێنێت. لە چەند رۆژی رابردووش دەنگۆی ئەوە هەبوو ئەو یاریزانە لە گواستنەوەی زستانەدا بارسێلۆنا جێبهێڵێت و یەکیک لە ئەگەرەکانیش گەڕانەوەی بوو بۆ میلان.