ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیائیسپانیا

گەڕانەوەی کیسێ بۆ ئیتاڵیا رەتکرایەوە

Yariga App

یاریگا
فرانک کیسێ، ناوەڕاستکاری کۆتدیڤواری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا گوایە لەگەڵ یانەکەی دڵخۆش نیە و بڕیاریداوە بگەڕێتەوە خولی ئیتاڵیا، بەڵام بەرێوەبەری کارەکانی دەنگۆکان رەتدەکاتەوە.

دوای بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیانە، بەرێوەبەری کارەکانی ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا لە دیمانەیەکدا گووتی ” هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستی، کیسێ لەگەڵ یانەکەی زۆر دڵخۆشە و ئەو ماوەیەکی کورتە لێرەیە و زۆری ماوە لەگەڵ پرۆژەی یانەکەی پێشکەش بکات، ئەو یاریزانە دەتوانێت لە داهاتوو لەگەڵ یانەکەی ئاستێکی باشتریش پێشکەش بکات ”.

کیسێ هاوینی رابردوو پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 12 یاری کردووە و لە یارییانەشی بەشداری کردووە، تەنها یەک گۆڵی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button