ژانگ: نە شکرینیار دەڕوات و نە ئینتەر بۆ فرۆشتنە

ستیڤن ژانگ سەرۆکی یانەی ئینتەر ئە هەواڵانە رەتدەکاتەوە گووایە ئینتەرمیلان بۆ فرۆشتنە.
ئینتەر بە ئاستێکی بەرزەوە لە خولی پاڵەوانەکان دەرکەوت و توانییان بەسەر بارسێلۆنادا سەربکەون بۆ قۆناغی ١٦ی ئەو خولە، ژانگ پاش بردنەوەکەی شەوی رابردوویان لە ڤیکتۆریا پلزن بە ئەنجامی ٤-٠ بۆ سکای سپۆرت وتی “ئەمڕۆ کوالیتی تیمەکە و راهێنەرەکەمانمان بینی، راهێنەری ئێمە زۆر بەهێزە و دەتوانێت بەسەر تەنگژەکاندا سەربکەوێت و چارەسەرییان بکات، هەموو ساڵێکیش هەوڵ دەدەین پێکهاتەکەمان بەهێزتر بکەین و یاریزانی نوێ بێنین، وە شکرینیار بۆ فرۆشتن نیە و دڵنیام لەوەی گرێبەستەکەی تازە دەکاتەوە”.
سەبارەت بەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن ئینتەر بۆ فرۆشتن نمایشکراوە، وتی “دوو ساڵە بەردەوام ئەو قسانە هەیە من لەگەڵ هیچ کریارێک دانانیشم و تاوەکو منیش سەرۆکی ئەم یانەیە بم ئینتەر بۆ فرۆشتن نیە، ئەنجامەکەی ئەمڕۆ نیشاندەری ئەوەیە ، ئێمە لەسەر رێگایەکی راست دەڕۆین و کارەکانمان ئەنجامیان هەبووە’.