
تیباو کۆرتوا نیگەرانە لەوەی شێوازی دەنگدانی باڵۆن دۆر رێگرە لەوەی گۆڵپارێز ببێتە براوەی ئەو خەڵاتە.
کۆرتوا ئاستێکی بێ وێنەی نیشاندا لە وەرزی رابردوو لەگەڵ ریاڵ مەدرید و رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە ناسناوەکانی ئەو یانەیە بەڵام لە ریزبەندی باڵۆن دۆر لە پلەی حەوتەم بوو.
هەرچەندە براوەی خەڵاتەکە کەریم بەنزیمەی هاوڕێ و هاوتیمی بوو بەڵام کۆرتوا بۆ تێلی دیپۆرت نیگەرانیی خۆی نەشاردەوە و وتی “راستییەکە ئەوەیە من بە مەحاڵی دەبینم باڵۆن دۆر ببەیتەوە بۆ پێگەکانی ئێمە. لە ١٠ پلەکەی پێشەوە یەک بەرگریکار نەبوو، من چەندین جار بەتۆپ گەڕاندنەوەکانم هۆکاری بردنەوەی ناسناو و سەرکەوتنەکان بووم . پیرۆزبایی لە بەنزیمە دەکەم و شایستە بوو، ناڵێم من شایستەی خەڵاتەکەم بەڵام چامپیۆنزلیگ و لالیگام بردەوە و لە سێ پلەکەی پێشەوەش نەبووم”.
کۆرتوا خەڵاتی یاشینی پێدرا وەک باشترین گۆڵپارێزی ساڵ.