Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

پۆگبا لە کۆتا قۆناغی چاک بوونەوەدایە

Yariga App

پاوڵ پۆگبا نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یاریگاکان و چانسی بەشداریکردنی لە جامی جیهانی بەهێزە.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە هاوینی ئەمساڵ گەڕایەوە بۆ یوڤێنتۆس و گرێبەستێکی بۆ چوار وەرز واژۆکرد ، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەیدا تووشی پێکانێکی سەخت  هات و تا ئێستا لە هیچ یارییەکی ئەم وەرزە بەشداری نەکردووە

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، ناوبراو لە کۆتا قۆناغی چاک بوونەوەدایە و هێواش هێواش لە هەفتەی داهاتووەوە دەگەڕێتەوە مەشقەکانی نێو یاریگا. سەرچاوەکە دەڵێت لە یاری بەرامبەر ئیمپۆلی بەشدارنابێت بەڵام چاوەڕواندەکرێت لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر بەنفیکا بگەڕێتەوە.

 

Back to top button