
یاریگا-
چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بلاوكردەوە.
وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی نۆیەمی لالیگای ئیسپانیا.
لە لیستەكەدا جولیس كۆندی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانە كەتەلۆنییەكە دەبیندرێت كە لە چەند یاری ڕابردووی یانەكە بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی بەشداری بكات.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:




