یاریگا–
سەرنوسەری گۆڤاری فرانس فتبۆلی فەرەنسی لەگەڵ براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر قسەی کردووە و داواشی لێکردووە نهێنیەکان بپارێزێت.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، سەرۆکی گۆڤاری فرانس فتبۆل کە ساڵانە خەڵاتی باڵۆن دۆر پێشکەشی باشترین یاریزانی جیهان دەکەن، لەگەڵ براوەی خەڵاتەکە قسەی کردووە، بەڵام داوای لێکردووە ئەم بابەتە لای هیچ کەسێک باس نەکات تاوەکو رۆژی مەڕاسیمەکە.
بڕیارە رۆژی دوو شەممەی داهاتوو لە مەڕاسیمێکدا ناوی براوەی خەڵاتەکە ئاشکرا بکرێت و گومان هەیە کەریم بێنزێما ببێتە خاوەنی خەڵاتەکە.