ئیتاڵیا
پێنج هۆکار لە پشت دەرنەکردنی ئالێگرییەوەن

گازیتا دیلۆ سپۆرت باسی ئەو هۆکارانە دەکات کە وا بکەن یوڤێنتۆس ئامادە نابێت ماسیمیلیانۆ ئالێگری لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.
یۆڤی لە یەکێک لە خراپترین ئاستەکانی خۆیدایە، شەوی رابردووش ٠-٢ دۆڕا بە مەکابی حەیفا و چانسی گەیشتنی بە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان لەدەستدا. بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت چەند هۆکارێک لە پشتی ئەوەوەن ، ئەندریە ئانیێلی سەرۆکی یانەکە بڵێت ئالێگری دوورناخرێتەوە.
- لە باری دوورخستنەوەی ئالێگری، یانەکە دەبێت بڕە پارەیەکی زۆری سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بدات کە دەگاتە سەروو ٢٠ ملیۆن یۆرۆ
- لە ئێستادا راهێنەرێکی وەها نیە لە بازاڕدا جێگەی پێ پڕ بکەنەوە. هەرچەندە زیدان و توخێل بێ یانەن بەڵام یۆڤی نایەوێت راهێنەرێکی گەورە بەپەلە بهێنێت بە بێ پڕۆژەیەکی دیاریکراوی پێشینە.
- گۆڕینی راهێنەر لەم کاتەی وەرز شڵەژان لە یانەکەدا دروست دەکات
- یانەکە پێی باشە، ئەگەر ئالێگری دووربخاتەوە نزیک لەکۆتاییەکان وەرز بێت بۆ ئەوەی راهێنەرێکی کاتی جێگەی بگرێتەوە و لە هاویندا بە ئاسوودەیی هەوڵی هێنانی راهێنەرێکی گەورە بدەن نەک ئێستا بەپەلە بڕیارێکی لەو جۆرە بدەن و دواتر پاشگەز ببنەوە
- پەیوەندییەکی زۆر بەهێز لە نێوان ئانیێلی و ئالێگری هەیە و ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو راهێنەرە نابن