Loading...
ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

فیۆرەنتینا وەڵامی یانەی هارتس دەداتەوە: ئاوی گرتمان نەبوو!

Yariga App

یاریگا-یانەی فیۆرەنتینا روونکردنەوە دەدات لەسەر رەخنەکانی یانەی  هارتس بەهۆی جێهێشتنی ژووری خۆگۆڕین بە پیسیی و شێواویی.

هاندەرانی یانە سکۆتلەندییەکە، یاریزانەکانی ڤیۆلایان  بە لوتبەرز و بێ رەوەشت ناوبرد بەهۆی گرتە ڤیدیۆییەک کە لە ژووری خۆگۆڕینی یاریگای هارتس بڵاوبووەوە پاش یاری نیوانیان.

ڤیۆلا لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت ئەوان هەر پاش یارییەکە راستەوخۆ راپۆرتیان گەیاندووەتە یوفا و رەنگە هارتس سزابدرێت بەهۆی خراپی خزمەتگوزارییە لۆجیستیکییەکانی یاریگاکەیان و تەنانەت ئاوی گرم نەبوو بۆ خۆشتنی یاریزانەکان، بەڵکو گەڕاوەنەتەوە هۆتێل و لەوێ خۆیان شتووە.

 

فیۆرەنتینا یارییەکەی بە ئەنجامی ٣-٠ بردەوە و یەکەم بردنەوەی یانە ئیتاڵییەکە بوو لە کۆنفرانس لیگ

Back to top button