ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

رەنگە ئینتەر ئەستێرەی یەکەمی بۆ یارییەکەی بارسا لەدەست بدات

Yariga App

یانەی ئینتەرمیلان ترسی ئەوەی هەیە لاوتارۆ مارتینێز نەتوانێت بەرامبەر بارسێلۆنا یاری بکات.

هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە لە یاری ئەم هەفتەیەی خولی ئیتاڵیدا بەرامبەر رۆما تووشی ئازارێکی کەم بووە، سیمۆن ئینزاگی راهێنەریش لەوبارەیەوە بۆ میدیاکان وتی “لە پشکنینەکانی ئەمڕۆ دەرکەوت کە پێکانی نیە و رەنگە تەنها ماندوبوون بوبێت لە یارییەکەی رۆما، لەگەڵ ئەوەش ناتوانێ بەشداری تەواوی مەشقەکان بکات و دەبێت قسە لەگەڵ پزیشکەکان بکەم تاوەکو بزانم دەتوانێت لەو یارییە بەشداربێت یاخود نا”.

لاوتارۆ لەم وەرزەدا سێ گۆڵی هەیە بۆ ئینتەر لە ١٠ یاریدا، لەگەڵ ئەوەش گۆڵکاری یەکەمی یانەکەیەتی. جگە لەو یاریزانە، مارسێل برۆزۆڤیچ یەکلابووەوە کە بەشدارنابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button