ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوو یانەی پریمەرلیگ چاوییان لە گۆڵپارێزەکەی سیڤییا یە

Yariga App

یاریگا-هەردوو یانەی وێستهام یونایتد و لیدز یونایتد چاودێری یاسین بۆنۆی گۆڵپارێزی سیڤییا دەکەن.

یاسین ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی ئەندەلوس نیشان دەدات و لە ٢٠٢٤ گرێبەستەکە ی بەسەردەچێت. بەگوێرەی رۆژنامە ئیسپانییەکان رەنگە سیڤییا بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە  لە هاوینی داهاتوو تاوەکو ناچارنەبێت بێ بەرامبەر دەستبەرداری بببێت.

یاسین لە ٢٠١٩دا لە جیرۆناوە روویکردە سیڤییا، لەو کاتەوە لە ١١١ یاریدا پارێزگاری  لە گۆڵی ئەو یانەیەی کردووە و لە ٥٢ یاریدا توانیوییەتی گۆڵەکەی بە پاکی رابگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button