Loading...
ئینگلتەرا

یارییەکەی ئارسناڵ و مان سیتی دواخرا و یارییەکی دیکەی گەنەرز پێشخرا

Yariga App

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا رایگەیاند یاری نێوان ئارسناڵ و مانچێستەر سیتی کە بڕیار بوو لە بەرواری ١٩-٩ دا ئەنجام بدرێت بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

دوابەدوای مردنی شاژنی بەریتانیا، یارییەکانی ئەم هەفتەیە و هەروەها بەشێکی هەفتەی داهاتووش دواخران بەهۆی کەمی پۆلیس بۆ پارێزگاریکردن لە یارییەکان و سەرقاڵییان بە مەراسیمی پرسەی شاژن.

بەڵام یوفا و پریمەرلیگ رێککەوتن لەسەر ئەوەی یارییەکەی ئارسناڵ بەرامبەر ئایندهۆڤن کە دواخرابوو لە ٢٠ی مانگ ئەنجام بدرێت و سوود لە دواخستنی یارییەکەی مان ستی و ئارسناڵ ببینن.

Back to top button