ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگیاریگا

سانێ روونکردنەوە دەدات لەسەر توڕەبوونی لە کاتی ئاڵوگۆڕ پێکردنی

Yariga App

لیرۆی سانێ هێرشبەری یانەی بایەرن میونشن رەتیدەکاتەوە بەهۆی ئەوەوە توڕەبووبێت کە ئاڵوگۆڕی پێکراوە.

ئەستێرەکەی باڤاری ئەمڕۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە” ئەو هەواڵانە راست نین گوایە من ناڕازی بووم لە ئاڵوگۆڕ پێکردنم، چونکە گۆڵێکم تۆمارکرد و ئاسایی بوو دابنیشم بەڵام یارییەکی باشم ئەنجام نەدا و لە خۆم توڕەبووم هەر بۆیە بوتڵی ئاوەکە باجەکەی دا”.

بایەرن توانی ٢-٠ شکست بە بارسێلۆنا بهێنێت لەو یارییەی هاندەرانی یانە کاتالۆنیاکە بەهیوا بوون تۆڵەی شکستەکانی رابردوویان بکەنەوە بەرامبەر بەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button