دوای ئەوەی یانەی هەولێر لە ساڵانی ڕابردوو توشی قەیرانێکی دارایی قوڵ هات، یانەکە بە ناچاری گرێبەستی زۆربەی یاریزانەکانی هەڵوەشاندەوە و قەرزێکی زۆر کەوتە سەر شانی بەرپرسانی یانەی هەولێر.
بەم دواییانە چەند یاریزانێك و ڕاهێنەرێك سکاڵایان لە دژی یانەی هەولێر تۆمار کرد بە مەبەستی وەرگرتنەوەی قەرزەکانیان، یەكێك لەوانە ( ئەیوب ئەدیشۆ)ـی ڕاهێنەری ئێستای یانەی زەوڕایە کە لە ساڵانی 2013 _ 2014 ڕاهێنەری یانەی هەولێر بوو وە بڕی 395 ملیۆن دیناری لەلای یانەکە ماوە، ئەمڕۆ ڕاهێنەری ناوبراو سکاڵاکەی لە دادگای کاس لە یانەی هەولێر بردەوە و پێویستە لە سەر بەڕێوەبەرانی یانەی هەولێر لە ماوەی 72 کاتژمێری داهاتوو بڕی پارەکە بدەنەوە ئەیوب ئەدیشۆ ئەگینا هەولێر بە فەرمی دادەبەزێت بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق بۆ وەرزی داهاتوو.